سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/25، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برایسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق و شاندێكى سیاسى و سه‌ربازیى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، شه‌ڕى دژى تیرۆر و جموجۆڵه‌كانى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى سه‌د و چل، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هه‌بوونى تێڕوانین و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بڕیار و ئیراده‌ى سیاسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌یه لایه‌نه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى كۆكه‌ره‌وه كه چه‌قبه‌ستوویى و بنبه‌ستى سیاسى تێپه‌ڕێنێت.
هه‌ردوولا نیگه‌رانییان له دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى كه بوونه هۆى دووباره ئاوارهبوونهوهى خه‌ڵكى ئێزدى و جه‌ختیان له گرنگیى پێكه‌وه‌كاركردنى حكوومه‌تى فیدرالى عیراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كه كرده‌وه.
سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و چه‌ند پرسێكى جێی بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




