پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پارتی و یەكێتی لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە

ھەولێر-KDP.info- بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه.
دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ڕامان وریا




