٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی ئیمارات کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چەند دیدارێکی جیادا لە داڤۆس ، لە گەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات ) کۆبووەوە کە بریتی بوون لە محەمەد عەبدوڵڵا قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری و سانی ئەلزیودی وەزیری بازرگانی دەرەوە.


لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا. بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و برەودان بە توانا مرۆییەکان و حکومەتی ئەلیکترۆنی.

هەواڵی پەیوەندیدار