٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ناحیەی کەلەکچی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

کەلەکچی-KDP.info-  بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی گوتی، لە ناحیەی کەلەکچی چەند پرۆژیەک دەچێتە واری جێبەجێکردن و چەند پرۆژیەک داوا کراوە لەپێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی سنووری ناوچەکە، کە ئەو پڕۆژانە خزمەتێکی باشی ناحیەکە دەکەن.

ھەڤال محەمەد شەریف ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ''لە ماوەیەکی نزیک و وەک قۆناغی یەکەم لە ناحیەی کەلەکچی ژمارەیەک پرۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێن، پرۆژەکانیش بریتین لە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای ناوخۆیی سەنتەری ناحیەی کەلەکچی و قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی دارەتوو و خازر و قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی زیناوەی نوێ و قێرتاوکردنی ڕێگای گوندی گەرمک مەزن و دروستکردنی شوێنی ھاندەران و ژووری کارگێڕی بۆ یاریگای یازدە یاریزانی کە لە بواری جێبەجێکردندایە بە گوژمەی ملیاریک و سێ سەد و نەوەت ملیۆن دینار، کە پڕۆژەی زۆر گرنگ و پێویستن بۆ ناحیەی کەلەچی.''

ھەڤاڵ گوتیشی: ''بڕیارە بەشێکی دیکەی پارەی یاریگا تەرخان بکرێت کە ٤٠٠ ملیۆن دینارە و پڕۆژەکە، کە وەستاوە، دەست پێ دەکاتەوە، بۆ ئەوەی تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت گەنجان و لاوانی ناحیەکەوە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار