٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، سبەی دوای نیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە و تێیدا باس لە کۆمەڵێک پرس دەکرێت، کە پەیوەندی بە کاروباری پەرلەمانەوە ھەیە.

زانا مەلا خالید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سبەی کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆدەبێتەوە، مەبەست لەو کۆبوونەوەیەش گفتووگۆکردنە لەبارەی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە کاروباری پەرلەمانەوە بە شێوەیەکی گشتی".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: "ھەرچی پرسێک ھەیە وەکو کۆمیسیۆن و ھەڵبژاردن و پرسەکانی دیکە کە پەیوەندی بە کاروباری پەرلەمانی کوردستانەوە ھەیە گفتووگۆی لەبارەوە دەکرێت".

ناوبراو وتیشی: "ھەرکاتێک کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا ئەوکات ئەنجامەکەی دیار دەبێت، چونکە بڕیاردراوە کە سبەی کۆبوونەوە ئەنجامبدرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار