٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی دارایی: فەرمانەکەی سەرۆکی حکوومەت دەبێتە ھۆی ڕێکخستنی داھاتی ناوخۆ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە داھات و خەرجییەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە پێک ھێندراوە، ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، ئەوە ھەنگاوێکی باشە و دەبێتە ھۆی ڕێکخستنی داھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و خزمەتگوزاریی باشتر پێشکەش دەکرێت و دابەشکردنی مووچەش خێراتر دەکات.

ئەرشەد حوسێن بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەو ھەنگاوەی حکوومەت گرتوویەتییە بەر زۆر باشە و دەبێتە چارەسەر بۆ ئەو بەربەستانەی دێنە پێش حکوومەت، بەتایبەت لە پێدانی مووچە و پێم وایە ھەنگاوێکی باشە و دەبێتە ھاوکار بۆ حکوومەت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی باشتر پێشکەشی خەڵک بکرێت و مووچەش لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.''

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی کردەوە: ''ڕێکخستنی داھاتی ناوخۆ بکرێت، ١٠٠% کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، بۆیە پێکھێنانی لیژنەیەک بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بۆ لێکۆلینەوە لە داھاتی سلێمانی و ھەڵەبجە زۆر گرنگە و ھەنگاوێکی ئیجابییە.''

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە واژووی وەزیری داراییی لەسەرە، ئاماژە بە کۆبوونەوەی ڕۆژی ١٦-٥-٢٠٢٢، لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە کێشەی داھات و خەرجییەکانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین و، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بریاری پێکھێنانی لیژنەیەک درا.''

بەپێی ھەمان نووسراو، لیژنەکە بەدواداچوون دەکات و ڕاپۆرتێک لەم بارەیەوە ئامادە دەکات، پێویستە گشت دامودەزگاکانی حکوومەت ھاوکاریی تەواوی لیژنەکە بکەن و داتا و زانیاریی پێویست بخرێنە بەردەست.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار