٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ پیتەر ماورەر، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکیی و هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خاچی سوور کرا لە پێناو یارمەتیدانی ئاوارەکان، بەتایبەتی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.

هەواڵی پەیوەندیدار