سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وهزیری بازرگانی و پیشەسازی قهتهر کۆدەبێتەوە

داڤۆس-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قهتهر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر کرا، بەتایبەتی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی قەتەر لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی سیستمی بانکی.




