٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەر یەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرنگیدان و بۆ بەرژەوەندی گشتیی و ئاسانکاری ڕاپەراندنی ئیش و کارەکان لە سنووری ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەر یەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە.

ئاماژە بەوەش درا، کە ئەم بڕیارە بۆ زیاتر گرنگیدانە بە کەرتی پەروەردە و خزمەتکردنی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و قوتابیان بە گشتی.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار