٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کارەبا چۆن خۆی بۆ وەرزی ھاوین ئامادە کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان گوتی، پلانێکی زۆر باشیان داناوە بۆ پێدانی کارەبای نیشتمانی لە وەرزی ھاوین و ئێستا لە زۆر شوێن سیانەی وێستگەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی بەرھەمیان زیاد بێت و چەندین پڕۆژەشیان ھەیە کە بەرھەمێکی زۆری کارەبا زیاد دەبێت.

پێشڕەو نووری سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێستا بە تێکڕای بەرھەمی کارەبا  ٣ ھەزار تا ٣ ھەزار و ١٥٠ مێگاوات، کە پێشتر ٣ ھەزار و ٧٠٠ مێگاوات بوو، ئەوانەی دیکە سیانە دەکرێت، کە ئەوەی خەبات دوو وەحدە ٢٧٠ مێگاوات سیانە دەکرێت و ١٨٠ مێگاوات بەھۆی گۆڕانکاریی کەشوھەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کەم بووە و یەکێک لە کۆمپانیا سایکلی چەمچەماڵ سیانە دەکرێت کە دوو ڕۆژی دیکە دەگەڕێتەوە، ئەویش ١٣٠ مێگاواتە، ھەمووی بەھۆی سیانە کەم بووەتەوە، ئەگەرنا ھیچ کێشەی دیکە نییە.''

پێشڕەو گوتیشی: ''بەپێی ئەو داتایەی لە کۆنترۆڵ ھەیە پێشبینی دەکرێت بۆ ھاوینی ئەمساڵ خواست لەسەر کارەبا ٤ ھەزار و ٥٠٠ تا ٥ ھەزار مێگاوات دەبیت و ئەگەر  کەشوھەوا گەرمتر بێت، ئەوکات خواست زیاتر دەبێت و پلانێکی دیکە ئەوەیە ئەو سەرچاوانەی لەبەردەستن بەگەڕیان بخەینەوە، سێ وێستکەی ٢٩ مێگاواتی لە دھۆک و سلێمانی و ھەولێر و وێستگەیەکی دیکەشمان ھەیە لە تاسلووجە ٥١ مێگاواتی  سیانە دەکرێن کە ئامادە بن بۆ وەرزی ھاوین و جگە لەوەش، وێستگەی ھایدرۆپاوەری دێرەلووک کە ٣٧ مێگاواتە ئەویش دەکەوێتە کار.''

پێشڕەو، بەڕێوبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایشیگەیاند: ''پڕۆژەی نوێ دوو وێستگەی خۆرمان ھەیە کە ھەر یەکیان ٢٥ مێگاواتە لە ھەولێر و دھۆک کە گرێبەستمان لەگەڵ ھەردوو کۆمپانیای ستێر و زاگرۆس کردووە و ٢٥ مێگاواتی دیکە سۆلار، ئەویش لە سلێمانی دراوە بە تەندەر و ٣٠٠ مێگاواتی دیکە گرێبەستمان کردووە کە ١٠٠ی لە سۆرانە و١٠٠ی لە زاخۆیە و٥٠ش لە ڕاپەرین و ٥٠ مێگاواتیش لە گەرمیانە، ئێستا گرێبەست کراوە و ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، ئەوەش کەرتی تایبەت جێبەجێی دەکات.''

پێشڕەو، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''جگە لەوەش، ٥٠٠ مێگاواتمان لە بازیان ھەیە لە کۆتاییی مانگی نۆی ئەمسال بەرھەم دێت و جگە لەوەش وێستگەی گازی خورمەڵە بە سوودوەرگرتن لە گەرمای گزوزەکە کۆمباین سایکلی بۆ دادەنرێت، لە توانایدا دەبێت کارەبا بێ سووتەمەنی بەرھەم بێنێت و بە سوودوەرگرتن لە گازی بەفیڕۆچوو لە بیرە نەوتەکان وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دیکە دادەنرێت، ھاوشێوەی وێستگەی گەرمیان ئێستا لە کاردایە.''

 

بڵند ئیبراھیم 


 

هەواڵی پەیوەندیدار