نێچیرڤان بارزانی: ئهو 503 دەرچووه گڕ و تینێکی تازە دەخەنە نێو ریزەکانی پێشمەرگەوە

سلێمانی-KDP.info- ئهمڕۆ یهكشهممه 22ى 5ى 2022، نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان بهشداری كرد لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان.
له مهڕاسیمهكهدا، نێچیرڤان بارزانی گوتارێكی پێشكهش كرد و پیرۆزبایی لە 503 ئەفسەر و دەرچووی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان کرد و گوتیشی، "گڕ و تینێکی تازە دەخەنە نێو ریزەکانی پێشمەرگەوە." نێچیرڤان بارزانی داوایکرد پەلە بکرێت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەستی حیزب لەسەر پێشمەرگە هەڵبگیرێت."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "بۆ پاراستنی شانازی و رێز و خۆشەویستیی پێشمەرگە، دەبێت یەکبخرێتەوە،" دەشڵێت، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، "پێویستی بە کار و هەنگاوی خێرا و بەمتمانە هەیە." داوای لە پارتی و یەکێتی کرد کە "دەستی حیزب لەسەر پێشمەرگە هەڵبگرن."
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، پاراستنی سەروەریی عێراق لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییەکی عێراقە و گوتیشی، پێشمەرگە پەرلەمان و چەند دامەزراوەیەکی عێراقی پاراستووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق کرد، "وەکو لە دەستووری عێراقدا هاتووە، وەکو بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق تەماشای هێزی پێشمەرگە بکەن و پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکەن و پەلەبکرێت لە دەستبەکاربوونی هەردوو لیوای هاوبەش، کە بڕیاری لێدراوە بۆئەوەی رێگە لە بەهێزبوونی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان بگرێت."




