مسته‌فا چاوڕه‌ش: هاتنی نێچیرڤان بارزانی هه‌نگاوێكی پیرۆزه

سلێمانی-KDP.info- مسته‌فا چاوڕه‌ش رایگه‌یاند، هاتنی نێچیرڤان بارزانی هه‌نگاوێكی پیرۆزه و ئێمه هیوامان وایه ئه‌م هاتنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌موو گرفته‌ی له كوردستان له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه".
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له قه‌ڵاچوالان رایگه‌یاند، "هاتنی كاك نێچیرڤان خۆی له خۆیدا هه‌نگاوێكی پیرۆزه و ئێمه هیوامان وایه ئه‌م هاتنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌موو گرفته‌ی له كوردستان له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه كێشه‌مان زۆره له‌گه‌ڵ ئه‌و عێراقه‌ی كه چاوی به كوردستان هه‌ڵنایه و هه‌زار و یه‌ك كێشه‌مان بۆ دروستده‌كه‌ن و پێویسته ئێمه له‌جیاتی ناكۆكی لیستێك له‌ملاو لیستێك له‌ولا به یه‌كڕیزی بڕۆین بۆ به‌غدا بۆ داواكاریه‌كانمان".
له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، مسته‌فا چاوڕه‌ش گوتی، "زۆر هه‌نگاومان ناوه به‌ڵام ئه‌وه كاری یه‌ك رۆژ و دو رۆژ نیه و ئێمه له ساڵانی 2006 و 2007ه‌وه كۆده‌بینه‌وه و توانیومانه 14 لیوا یه‌كبخه‌ین، ده‌بێت هه‌موو كوردستان یه‌ك له‌شكری هه‌بێت".
ڕامان وریا




