٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. بڕیارە دوای رێوڕەسمەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.

دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆببێتەوە.

بابەتی سەرۆککۆمار، ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی، بابەتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت لە سلێمانی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار