٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەم ھەفتەیە دەست بە دروێنە دەکرێت.. ئەمساڵ بەرھەم باشترە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوە، بەھەمان ئەو نرخەی حکوومەتی عێراق دەیکڕێت.

بەڕێوەبەری چاندن و بنەتۆ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رێژین سدقی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەم ھەفتەیە لە ھەولێر دەست بە وەرزی دروێنە دەکرێت و سەرەتاش جۆ دەدورێت و بەرھەمی ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت لە ساڵی رابردوو زیاتر بێت، چونکە ئەمساڵ بەرھەم لە ساڵی رابردوو باشترە، بۆیە چاوەرێ دەکەین بەرھەم باش بێت کە ساڵی رابردوو ٢٦٠ ھەزار تەن بوو ئەمساڵ لەوە زیاتر بێت، چونکە ١٦٠ ھەزار درا بە سایلۆکان و ١٠٠ ھەزاریش لە بازاڕ فرۆشرا".

رێژین سدقی گوتیشی: "ئەمساڵ حكوومه‌تی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی حکوومەتی عێراق گەنم لە جوتیاران دەکڕێت، مەبەست لە کڕینی ئەو گەنمەش بۆ ئەوەیە کە لەناوخۆ بەکار بھێندرێت و بکرێتە گەنم بۆ زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆ، کە ئەوەش ھەنگاوێکی باش و گرنگە، چونکە کارگەمان ھەیە بۆ بەرھەمھێنانی ئاردی خۆماڵی".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار