فەتحی محەمەد: ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی سێ ناوچەی پیشەسازیی دەکرێت

هەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازیی ئاشکرای کرد، ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی سێ ناوچەی پیشەسازی دەکرێت و دەشڵێت، ژمارەیەک وڵات ئامادەییی خۆیان بۆ دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیی لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
فەتحی محەمەد، ڕاوێژکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، پلانی دروستکردنی ١١ ناوچەی پیشەسازیی داناوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی جێبەجێکردنی ناوچەی پیشەسازیی بودجەیەکی زۆری پێویستە، وەزارەت بە ھەماھەنگیی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان خەریکن لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە ناوچە پیشەسازییەکان دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.''
ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی گوتیشی: ''چەند وڵاتێک ئامادەییی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازیی لە ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە، لەوانەش وڵاتی میسر و ئیمارات، بەڵام دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازیی کاتی دەوێت.''
فەتحی محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''بەپێی بەرنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی سێ ناوچەی پیشەسازیی بکرێت، ئەمەیش دەبێتە ھەنگاوێکی باش بۆ دروستکردنی ئەو ١١ ناوچە پیشەسازییە و کاریگەرییان لەسەر کەرتی بازرگانیی پیشەسازیی دەبێت، چونکە ناوچەی زۆر فراوانن و ئەگەر ھەموویان دروست بکرێن ئەوە سوودی زۆری بۆ ھەرێم دەبێت.''
قائید میرۆ




