وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا گه‌یشته هه‌ولێر

ھەولێر-KDP.info- وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا، دیلان یەشیلگۆز-زێگریۆس گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18 ى 5 ى 2022، دیلان یەشیلگوز وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌ولێر تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌كرێت.
دیلان یەشیلگوز كه خه‌ڵكی شاری دێرسیمی كوردستانی توركیایه و لە 18ی حوزەیرانی 1977 له خێزانێكی كوردی شاری دێرسم له‌دایكبووه، دیلان له منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ هۆڵەندا و له نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئەمسته‌ردام بووه.
ڕامان وریا




