لە دھۆک چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری جێبەجێکردندان
__2022_05_17_h16m17s36__ER.jpg)
دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک ڕایگەیاند، لە سنووری پارێزگای دھۆک چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری جێبەجێکردندان کە دەیان ملیار دینار تێچووی پڕۆژەکانە.
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک، خەدیجە محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''چەندین پڕۆژەی گرنگی ستراتیژی لە پارێزگای دھۆک لە بواری جێبەجێکردندان، لەوانە ڕێگای بەرێ سیلێ بۆ ئامێدی کە ھەشت کیلۆمەترە و ڕێژەی تەواوبوونی نزیکەی ٩٠%ە و ١٠ ملیار دینار تێچووی پڕۆژەکەیە، هەروەها ڕێگای قەرەناز بۆ دارەتووش بەردەوامە کە ١٤ ملیار دینار تێچووی پڕۆژەکەیە و ڕێگای ئۆڤەرپاسی سێمێلیش ٩٠%ی تەواو بووە.''
خەدیجە محەمەد گوتیشی، ئەندەرپاسی نێو زاخۆش تەواو بووە و کەوتووەتە خزمەت ھاووڵاتییانی ناوچەکەوە، بۆیە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە بەپێی ئەو پارەیەی بۆیان تەرخان دەکرێت، ''چونکە پلانی باشمان ھەیە بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەکی زۆری پڕۆژە.''
بڵند ئیبراھیم




