٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی: یەکڕیزی، قورسایی کورد لە بەغدا نیشان دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھەوڵ ھەیە و پارتی دەستپێشخەریشی کردووە بۆ ئەوەی کورد لە نێوخۆ یەکڕیز بێت، بەتایبەت بەرامبەر بە بەغدا، چونکە کێشەکانی ئێمە لەگەڵ بەغدا نەتەوەیی و نیشتمانین، بۆیە یەکڕیزی، قورسایی کورد لە بەغدا نیشان دەدات.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ھەوڵی بەردەوام ھەیە بۆ ئەوەی لەناو ھەرێمی کوردستان یەکڕیز بن، بەتایبەت لەگەڵ برادەرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دانیشتن بکرێت و لەو ماوەیەدا دانیشتن بکرێت و ڕێککەوتن بکرێت و بە تەئکید کێشە ھەیە و لەوانەیە بیر و بۆچوونی جیاواز ھەبێت، بەڵام ئەو خاڵانەی ھاوبەشن لە یەک نزیکن بۆ ڕێککەوتن.''

بڵند ئیسماعیل گوتیشی: ''پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین دانیشتنیدا دەرگای بۆ دانوستان کردەوە و پارتی ھەمیشە خەمخۆری ئەوەیە، بەڵام ھەندێک بنەما ھەن پێویستە لەسەری بگەنە ڕێککەوتن.''

ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: ''ئەو دەستپێشخەرییە لەلایەن پارتییەوە ھەیە، چونکە گرفتمان لە بەغدا و لە ناوخۆی ھەرێمیش زۆرە و تەحدیاتیش زۆرە، بۆیە ئەگەر لە ھەرێمیش جیاوازیی ھەبێت، دەبێت لە بەغدا یەکڕیز بین، چونکە ئەوەی لە بەغدا ھەیە بابەتەکان ھەمووی هەر نەتەوەیی ونیشتمانین، بۆیە یەکڕیزی، قورسایی کورد لە بەغدا نیشان دەدات.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار