مونا قاوه‌چی: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند، رۆژی 24ی ئه‌م مانگه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه بۆ ڕاوێژكردن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه و دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان.
مونا قاوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات و ڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 24ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراسیكۆنه‌كان بكرێ بۆ راوێژكردن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه و دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ دوای 75 رۆژ له په‌كخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، كه ماوه‌ی 75 رۆژه به هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له باره‌ی پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان په‌كیان خراوه.
ڕامان وریا




