ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم: به گوێری ده‌ستوور نه‌وت و گاز ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند نییه

ھەولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی دادگای فیدڕاڵیی عێراقی دایه‌وه و رایگه‌یاند یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستووری نییه و به‌پێی ده‌ستوور دانراوه.
له به‌شێكی ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا هاتووه: مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز به ته‌واوه‌تی یه‌كانگیره له گه‌ڵ ده‌ستووری (2005)ی عێراقی فیدڕاڵ.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستووری عێراق نییه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور نییه و به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقه و یاسای نه‌وت و گاز پێشێلی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانی نه‌كردووه و به گوێری ماده‌كانی 110 و 112ی ده‌ستووری عێراق، نه‌وت و گاز ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند نییه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: به‌پێی ده‌ستووری كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندا.
ڕامان وریا




