٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەر کۆمپانیەک ئاژەڵ لە دەرەوە ھاوردە بکات حکوومەت باجی لەسەر لادەبات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم ئاشکرایکرد، لەپێناو دابەزاندنی نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ ھەر کۆمپانیەک ئاژەڵ بۆ سەربڕین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکات باجی ڕسوماتی لەسەر ھەڵدەگیرێت ئەمەش لەپێناو دابەزینی نرخی گۆشتە لە بازاڕ.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ماوەیەکە نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرەو ھەڵکشانە و لەھەندێ شوێن زۆر بەرزە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی ھەیە بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت، بڕیاریداوە ھاوکاری بازرگانان بکات بۆ ھاوردەکردنی ئاژەڵ لە وڵاتانی جیھان بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بازاڕ ھەبێت و زۆرتر لە خواست گۆشت بخرێتەوە بازاڕەوە".

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دەشڵێت: "حکوومەت باج و ڕسومات لەو بازرگان و کۆمپانیانەی ئاژەڵ ھاوردە دەکەن وەرناگرێت، ئەوەش لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشتە لە بازاڕ و دابەزینی بۆ ئاستی پێشوو".

نەوزاد کامیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لەسەر ئاستی جیھانە و پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە نیە، بەڵام وەک ھاوکاریەک ئێمە لە ماوەی ٨٠ ڕۆژدا ھەر کۆمپانیەک ئاژەڵ لە دەرەوە ھاوردە بکات ڕسوماتی باجی لەسەر لادەبەین و ھاوکار دەبین بۆ ھێنانی ئەو ئاژەڵانەی بۆ سەربڕین ھاوردەی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێن".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار