نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌هیاندا ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/5/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى كۆچكردووى ئیماراتدا، گه‌یشته ئه‌بوزه‌بى و له‌لایه‌ن خاوه‌نشكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیماراته‌وه پێشوازى لێ كرا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆیان و گه‌لى كوردستانى به خاوه‌نشكۆ شێخ محمه‌د بن زاید ئال نه‌هیان خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئال نه‌هیان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئیمارات گه‌یاند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى بۆ هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه خاوه‌نشكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیمارات، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان و سه‌ركردایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌شدارى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى له پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى و ستایشى خۆیان و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستایه‌تى و هاوسۆزیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات دووپات كرده‌وه.
شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نچیرڤان بارزانى له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




