ئاماری وردی ئۆتۆمبێل و ئامێر و ماتۆرسکیل لە ھەرێمی کوردستان
__2022_05_15_h17m15s17__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە ھەرێمی کوردستان ژمارەی ئۆتۆمبێل بە ھەموو جۆرەکانییەوە و ئامێر و ماتۆرسکیل، کە تۆمار کراون، بریتییە لە یەک ملیۆن و ٩٩٣ ھەزار و ٥٥٢.
گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان، عەمید ئەسعەد کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بە فعلی تۆمار کراون تاوەکوو ٣١/٣/٢٠٢٢ ئۆتۆمبێلی تایبەت یەک ملیۆن و ١٩٦ ھەزار و ١١٥ ئۆتۆمبێلە و ئەوانەی کرێن ٩٦ ھەزار و ٤٢١ ئۆتۆمبێلە و ئەوانەی بارھەڵگرن ٤٣٦ ھەزار و ٧٩٤ ئۆتۆمبێلە و ئامێری کشتوکاڵی ٣٩ ھەزار و ٦٢٣ ئامێرە و ئامێری بیناسازی ٢٩ ھەزار و ٩ ئامێرە و ئۆتۆمبێلی فەحس و کارتی زانیاری ١٤٦ ھەزار و ٤٢ ئۆتۆمبێلە و ئۆتۆمبێلی میری ٢٩ ھەزار و ٧٧٤ ئۆتۆمبێلە و ماتۆرسکیل ١٩ ھەزار و ٧٧٤ ماتۆرسکیلە .
عەمید ئەسعەد کەریم گوتیشی: ژمارەی ئۆتۆمبێل و ئامێر و ماتۆرسکیل بەپێی ناوچەکان لە ھەولێر یەک ملیۆن و ٢٢ ھەزار و ٣٧١ و لە سلێمانی ٦٤٧ ھەزار و ٣٦١ و لە دھۆک ٢٨٨ ھەزار و ٣٩٨ و لە گەرمیان ھەزار و ٦٢٤ و لە سۆران ٣ ھەزار و ٦٢یە کە کۆی گشتی دەکاتە یەک ملیۆن و ٩٩٣ ھەزار و ٥٥٢ ئۆتۆمبێل و ئامێر و ماتۆرسکیل.
بڵند ئیبراھیم




