د. هێمن هه‌ورامی و كونسوڵی ئیتاڵیا به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كه‌ن
__2022_05_15_h17m14s0__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- ئه‌مڕۆ, یه‌كشه‌ممه ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢، د. هێمن هه‌ورامی, جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له میكێلێ كامێرۆتا، كونسوڵی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و هه‌ڵبژاردنی داهاتووى په‌رله‌مانی كوردستان و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا تاوتوێ كران.
د. هێمن هه‌ورامی، وێرای پیرۆزباییكردن له كونسوڵی ئیتاڵیا، به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی نوێى وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست له ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێمی كوردستان، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا زیاتر به‌ره‌وپێشەوە بچێت.
پاشان پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به كار و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان و لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان خسته ڕوو.
هەر لە دیدارەکەدا كونسوڵی ئیتاڵیا خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ستبه‌كاربوونی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته گەڕ بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.




