سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: مامۆستایان كلیل و بناغه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتوون

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە.
شه‌سته‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان، به گه‌رمى له ته‌واوى مامۆستایانى كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانینه‌وه ڕۆڵى گرنگ و پیرۆزى مامۆستایان و هه‌وڵ و كۆششیان بۆ فێركردن، په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان، به‌رز ده‌نرخێنین.
به‌رپرسیاریه‌تى، ئاماده‌یى و ڕۆڵى پێشه‌نگانه‌ى مامۆستایان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى تاك، له ڕۆژانى سه‌ختى شۆڕش و له ئێستاى ئازادیشدا، مایه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانینه. له ڕۆژگاره هه‌ره سه‌خته‌كانیشدا، مامۆستایانى دڵسۆزى كوردستان به‌رگه‌ى هه‌موو ته‌حه‌دییه‌كانیان گرتووه و له ئه‌ركى پیرۆزى په‌روه‌رده‌كارى و فێركردن به‌رده‌وام بوون و كۆڵیان نه‌داوه.
نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوو ئه‌مانه‌تى مامۆستایانن، بۆیه مامۆستایان كلیل و بناغه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتوون و ڕۆڵیان له بره‌ودان به كولتوورى یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه. مامۆستایانى كوردستان شایسته‌ى گوزران و ژیانێكى باشترن، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ ماف و داواكارى و شایسته‌كانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵ و خزمه‌تى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڕوانین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/5/15




