٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان-مان پێگەیشت. بەناوی خۆم و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات بە گشتیی دەکەین. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات کە هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد. سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت. 

إنا لله وإنا إلیه راجعون

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

13ی ئایاری 2022

 

هەواڵی پەیوەندیدار