٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی، رەزامەندی دا بە خەرجكردنی21 ملیار دینار بۆ ئیفراز 3ی هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 21 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پاراستنی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز3 لە شاری هەولێر.

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ژمارەیەك راپۆرت و پێشنیازیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە بەرزكردووەتەوە، خۆشبەختانە لە رێككەوتی 28/4/2022 مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی خەرجكردنی ئەو گوژمەی دا، كە كاریگەری زۆری بۆ باشتركردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی هەولێر دەبێت.

وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گوژمەیە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی پاراستنی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز3 لە هەولێر خەرج دەكرێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار