٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ: ڕێوشوێنی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون گیراوەتە بەر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێکاری پێویستی گرتووەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، ھەڵمەتی سەرتاسەری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنەربوون گیراوەتەوە بەر و چەندین بڕیاری پێویست دەرکراون.

حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنوێنی و بڕیاری نوێی دەرکردووە بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان و ڕێوشوێنی پێویست بۆ خۆپاراستن لەو پەتایە گیراوەتە بەر، لەوانەش سەربڕینی ئاژەڵ لە سەربڕخانەکان و بە شێوەیەکی زانستی و لەژێر چاودێریی لایەنی پەیوەندیداردا، هەروەها لە کەرەنتینەکانی دەروازەکان و فڕۆکەخانەکان پشکنینی ورد بۆ ھاوردەکردنی ئاژەڵ بکرێت.''

حوسێن حەمە کەریم ڕوونی کردەوە: "وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێکاری پێویستی گرتووەتە بەر بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی کە سەرچاوەی گواستنەوەی پەتای خوێنبەربوونە و ھەڵمەتەکە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، ھێنانی ئاژەڵ لەو ناوچانەی عێراق کە پەتاکەی تێدایە قەدەغە کراوە و ھێنانی ئاژەڵ بە شێوەی قاچاغ ڕێگری لێ دەکرێت''.

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار