سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ڕووسیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئیلبروس كوتراشێڤ باڵیۆزى ڕووسیا له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانى عیراق و دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سهركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه، په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له پێویستیى گفتوگۆ و گه‌یشتنى هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شییان بۆ لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر تێپه‌راندنى به‌ربه‌ست و سه‌ختییه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات، كرده‌وه.
شه‌ڕ و پێكدادان له ئۆكراینا و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، هه‌ردوولا هیوایان خواست به زووترین کات کۆتایی به شه‌ڕ و پێکدادان بێت.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى و رووسیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




