له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا چەند بابەتێک ده‌خرێنه‌ڕوو

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه و دوو پرسی گرنگ ده‌خرینه روو.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه چەند بابەتێک ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:
- ڕەشنووسی پڕۆژەیاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـین بە دامەزراوەکـان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق).
- خستنەڕووی بایەخ و گرنگیی پڕۆژە یاسای وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان - عێراق.
ڕامان وریا




