کاکە شێخ هەر پێشمەرگە مابوو

غازی حەسەن
یەكێک لە کێشەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەوە بۆ فریودانی رای گشیی کوردستان و هاوڕابوون لەگەڵ هەندێک لایەنی شۆڤینی دژ بە کورد هەمیشە و راشکاوانە و بێ رەچاوکردنی هەست و نەستی پێشمەرگە و کەسوکاریان و ئەوانەی لەم رێگەیە قوربانیان دا، دەیانگوت چۆن دەبێت پێشمەرگە وەکو هێزێکی نیشتیمانی و کوردستانی دابنرێت، پێشمەرگە هێزی چەکداری پارتی و یەکێتین!!! هەر لە درێژەی ئەم سیاسەتە چەواشەکارییە حاکم شیخ لەتیف دەیەوێت پارتی و یەکێتی بە دواکەوتنی بودجەی عێراق تۆمەتبار بکات و خۆشی دەکاتە داکۆکیکەری مافی پێشمەرگە!! وەکو کەس نەبینێت کە ئەو گۆمەی کاکە شێخ مەلەی تیدادەکات، گۆمێکی لێلە و کەسانی دیکەش ویستویانە هەمان پشتە مەلەی تێدابکەن.
کورد گوتەنی ئاو لە ئاشی دوژمن دەکرێت، دەنا ئەگەر بێویژدانی و تۆز لەچاوی خەڵک کردن نەبێت چۆن زمان دەتوانێت هێندە بێ گرێ و تفت پارتی و یەكێتی تۆمەتبار بکات بە دواکەوتنی بودجەی عێراق و خۆی بکاتە داکۆکیکەر لە پێشمەرگە. ئەمەیان کە دوو مەبەستی تیفتیفەدراوی تێدایە یەکەمیان شاردنەوەی گەمە و پلانەکانی مالکی و حکوومەتەکەی و دووەمیشیان پێهەڵبڕینە لە دژایەتی کردنی دەسەڵاتی کوردستان و بەتیابەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان. کە ئەمڕۆ سەرکردایەتی قۆناغێکی گرینگ و چارەنووساز لە پێکهێنانی کیانی وکوردی و پرۆسەی وەبەرهێنانی نەوت وەکو سەرچاوەی ژیان و ئابوری لە ئێستا و دوارۆژی کوردستاندا. ئەگەر زاکیرە کورت نەهێنێێت هەموو لایەک لەبیرمانە هەندێکی لایەنی عەرەبی و شۆڤینی و مەزهەبی لە بەغداش دەمێک بوو دەیانوسیت بێژن پێشمەرگە میلیشیایە و دەبێت نەمێنێت. تا هەنوکەش بە بیانۆی جودا نایەنەوێت بودجەی پێشمەرگە بدەن. ئەگەر کەسێکی وەکو حاکم لەتیف بە بیرەخۆی بێنێتەوە هەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی و یەکێتی و ئەو لایەنانەی رۆژێک پێشمەرگایەتیان لە پێناو ئازادی کوردستان کردووە، بەرپەچی سوکایەتی و حیساب نەکردن بۆ پێشمەرگەیان دایەوە.
وەکو کاک شێخ دەیەوێت لە گۆمی هەڵبژاردن مەلە بکات، ئا لەو کاڤدا هیچ مەسەلەی هەڵبژاردن لەگۆڕیدا نەبوو، هەروەسا نە حزبایەتی و نە عاتیفەش لەو کاتدا و هەنووکەش لە داکۆکیکردن لە ماف و ژیان و سەروەری پێشمەرگە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان ئامانج نییە، بەڵکو پارتی و سەرکردایەتییەکەی باش دەزانن بایەخی پیشـمەرگە لە دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ پێکهێنانی سەرکەوتنی پتر لە کوردستان و بەردەوامبوونی ئەزموونی کوردستان چتۆ هێزێک بەهەموو لایەک دەبەخەشێت. بۆیە هیچ کاتێک ئامادە نین لە پێناو هەڵبژاردن یاخود پشگکردنە ماف و نێوبانگ و ناسنامەی کوردستانی بوونی پێشمەرگە وەکو لەشکری رزگاری و لەشکری پاراستنی ئێستای کوردستان ساز بکەن.
حاکم لەتیفی ئەندام پەرلەمانی عێراق لەمرۆژانە رایگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی و بەتایبەتیش پارتی داکۆیان لە بودجە و ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە نەکردووە، گوایە ئەوانن داکۆکی لەو مەسەلەیە دەکەن!! . ئەم بەرێزە دەیەوێت بڵێت خەڵکینە سبەینێ هەڵبژاردنە دەنگ بەم دوو لایەنە مەدەن چونکە ئەوانە تەنیا و تەنیا باسی پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن. هەروەها دوور نییە مەبەستی سەرەکیشی ئەوەبێت، بیەوێت بڵێت جەنابی مالیکی کەلەکەی خۆت بێخە عارد و بێ خەم بە، من دەزانم چۆن ئەم دوو لایەنە ریسوا دەکەم!! کەواتە لەهەردوو حالەتەدا ئاگردانی مەسەلەکە لە بنەڕەتدا فریودان و چەواشەکارییە، لەپێناو مەسەلەیەکی سیاسی کاتی.دەنا بۆچی هەرێمی کوردستان بەرەسمی وەفد دەنێریتە بەغدا بۆ دانوستان لە بارەی بودجەی هەرێمی کوردستان بە %١٧ و بودجەی پێشمەرگە کە چەندین ساڵە مالکی و حکوومەتی بەغدا نایدەن. هەروەها ئەو لایەنەی بە پێی دەستور نەک مەرامی سیاسی رووت و قوت لەبەغدا داکۆکی دەکات و پێ لە سەر بودجە و کێشەی پێشمەرگە و یاسای نەوت و غاز دادەگرێت، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی پێشمەرگەش لایەنێکی سەرەکی ئەو شاند و دانوستانەیە.
زۆر کارێکی ترسناکە کەسانێک بەمجۆرە رێگە بەخۆیان بدەن لە داژیەتی لایەنە کوردستانییە بەرپرسەکان پێش رکابەرە سیاسییەکانی بەغدا بکەون،هەروەسا پێش رووداو بکەون و لەرێگەی بنکۆڵکردنی بنەما نیشتیماییەکان و چەواشەکاری بیانەوێت نیشانی خەڵک بدەن، کە دەبنە خودانی دەنگ لەرێگەێ چەواشەکاری، هەروەها بە رکابەرەکانیش بڵێن فەرموون ئێمە زەمینەی ئەوەین، گیاوگۆڵی بیژۆک و رەگکوژی کوردایەتی و داکۆکی لە مافی سیاسی و ئابوری کوردستانمان تێدا بڕوێت.
حاکم شێخ لەتیف دەبێژێت پارتی و یەکێتی لە مەسەلەی پارەی نەوت بترازێت هیچی دیکەیان لە بیر نییە، دەمەوێت بەبیر ئەم بەرێزە بێنمەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، پێداگری لە سەر ناو و کەرامەت و پێگە و دوارۆژی پێشمەرگە کرد، کە پێشمەرگە واتە پارێزەری کوردستان و ماسکی بەهێزی سەرکەوتنە بەردەوامەکانی ئەم هەرێمە. هەر سەرۆکی کوردستانە راشکاوانە و لە رۆژە تەنگەکاندا لە گەڵ پێشمەرگە لە سەنگەر دەبێت و داکۆکی لە سنورەکانی کوردستان و کەرکووکی بوونی کەرکووک دەکات. شێخ ئەگەر لە بیری مابێت زۆر دەرەنگ نییە پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی بوون لە کەرکووک چەقین و سەلماندیان تەنیا یەک هێز دەتوانێت داکۆکی لە کوردستان بکات ئەویش پێشمەرگەیە. نەک موزایەدە و خۆ بادان بە ناوی (داکۆکی لە ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە). نەک ئەوانەی دەیانەوێت لە بەغدا شەڕ بە کوردستان بفرۆشنەوە و بیانەوێت وانیشان بدەن کە داکۆیکەرن لە ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە.
لە گەرمەی ئەو باسەدا پێشمەرگەیەکی دێرین لێی پرسیم ئەرێ خێرە ئەم شێخە و لایەنەکەی وەها بوونەتە دەمڕاستی پێشمەرگە، کەچی دوێنێ بوو لە دەزگاکانی راگەیاندنی خۆیان باسی پێڵاوە دڕاوەکانی ئێمەیان دەکرد و دەیانگوت چٶن دەبێت کەسێک پێڵاوێکی دڕاوی نەبووبێت لە پێشمەرگایەتی، ئێستا خۆی و منداڵ و خانەوادەکەی ئاسودە بژین و خاونیان هەبێت!! هەر لایەنە سیاسییەکەی ئەم بەرێزە بوو، هێندەی قسە بە پێشمەرگە گووت، خەریک بوو ناو و ناسنامەکەشیـان لێبشێونێن. کەچی ئەمڕۆ یێژێت پێشمەرگە ماف و ئیمتیازاتی هەیە و تەنیا من داکۆکی لێدەکەم. بۆیە دەبێژم کاکە شێخ هەر پێشمەرگە مابوو، یاری بە نان و بژێویان بکرێت.




