٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٠ کارگەی نوێ لە دھۆک دروست دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی دھۆک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، مۆڵەت بە دروستکردنی ١٠ کارگەی نوێ لە سنووری پارێزگای دھۆک دراوە، کە کارگەکانیش جۆراوجۆرن و تەنھا لە بوارێکدا نین.

کوردۆ ئێحسان، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە کارنامەی کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە کە گرنگی بە زیادکردنی سەرچاوەی داھات و دەرفەتی کار بدرێت و، لە سنووری پارێزگای دھۆک لیژنەیەکی تایبەتمەند ھەیە لە نوێنەری ھەموو لایەنی پەیوەندیدار پێک ھاتووە بە سەرپەرشتیی پارێزگاری دھۆک و لە دواین کۆبوونەوەیدا باسی پیشەسازیی کرد کە چۆن پڕۆژەکان لەو کەرتە زیاد بکرێت و لە ھەموو قەزاکانیش ناوچەی پیشەسازی دروست بکرێت و لە ئاکرێ و بەردەڕەش ناوچەی پیشەسازی دروست بکرێت.''

کوردۆ ئێحسان گوتیشی: ''١٠ پڕۆژە پێشنیاز کران لەوانە ٩ پڕۆژە ڕەزامەندیی لەسەر درا بە گوژمەی ١٥ ملیار دینار و سێ پڕۆژە لەلایەن کەرتی وەبەرھێنان لە سنووری بەردەڕەش و ڕوڤیا پێشکەش کرابوون بە سەرمایەی ٢٥ ملیۆن دۆلار، لەوانە کارگەی جگەرە کە بەرھەمی خۆی تووتنە، خۆی بەرھەم دێنن و کۆگای ھەڵگرتنی بەرھەمی کشتوکاڵ و سەربڕخانەیەکیش دەکرێتەوە بۆ مریشک و بە شێوەیەکی زۆر مۆدێرن دروست دەکرێن.''

ئێحسان ڕوونیشی کردەوە: ''کەرتی پیشەسازی لە دھۆک زۆر پێشڤەچووە و چەند ناوچەیەک دروست دەکرێن، لەوانە پیشەسازیی سووک لە ئالۆکا و ناوچەی کانی سپی کە کارێکی باشە بۆ خاوەنکارەکان، کە ھەموو خزمەتگوزاریی تێدا دابین کراوە و ئەمە ھەموو ھەوڵی حکوومەتی ھەرێمە و بەرھەمی ئەوانیش دەبێتە قۆناغێکی دیکە.''

گوتیشی: مۆڵەت بە ١٠ کارگە دراوە دروست بکرێن، کە کارگەی جۆراوجۆرن و دەست بە جێبەجێکردن و دروستکردنی کارگەکان دەکرێت .

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار