ئەمساڵ لە ھەولێر ٩٣٠ سەرپێچیی کارەبای نیشتمانی بڕدراوە
__2022_05_10_h15m53s34__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر بەوەکالەت ڕایگەیاند، بڕینی سەرپێچی کارەبای نیشتمانی بەردەوامە و تا ئێستا ٩٣٠ سەرپێچی لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا بڕدراوە و بە گوژمەی ٤٦٠ ملیۆن دیناریش سزا دراون.
بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر بەوەکالەت، حوسێن حەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕینی سەرپێچیی سەر کارەبای نیشتمانی بەردەوامە و تا کۆتایی مانگی چوار لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٤٣٠ سەرپێچیی سەر کارەبا بڕدراون و سەرپێچیکارانیش بە گوژمەی ٤٦٠ ملیۆن دینار سزا دراون".
حوسێن حەمەد گوتیشی: "سەرپێچییەکان زۆرن، وەکوو دەستکاریکردنی پێوەر، یاخود ڕاستەوخۆ کارەبایان ڕاکێشاوە و چەندین سەرپێچی دیکەش بڕدراون".
حەمەد ڕوونیشی کردەوە: "ئێمە قەد سەیری ئەوە ناکەین کە سەرپێچیکار پلەدارە، یاخود کەسێکی ئاساییە، یان ھەر کەسێک بێت، ئەوەی سەرپێچی بکات دەیبڕین و سزای دەدەین و بەردەوامیش دەبین و لە ھەر شوێنێک بینیمان سەرپێچی کراوە، دەیبڕین".
بڵند ئیبراھیم




