هه‌ولێر.. یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

ھەولێر-KDP.info- ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون له شاره‌كه‌دا تۆمار كرا.
ئه‌مڕۆ به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، "حاڵه‌ته گومانلێكراوه‌كه‌ی تای خوێنبه‌ربوون له نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕین، پشكنینه‌كه‌ی ده‌رچووه و ده‌ركه‌وتووه كه تووشی په‌تاكه نه‌بووه."
زیاتر هاتووه، "دوای پشكنین و به‌دواداچوونی تیمی پاراستنی ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا كه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و ته‌مه‌نی 17 ساڵه، ئێستا له ژێر چاودێریی پزیشكدایه".
ڕامان وریا




