٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٨٢ کەس گیانی لە دەستداوە و ھەزار و ٤٧٨ کەسیش برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی دوایین ئاماری ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان تەنھا لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٨٦٢ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە، بەو ھۆیەوە ٨٢ کەس گیانی لە دەستداوە و ھەزار و ٤٧٨ کەسیش برینداربوونە.

گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان، عەمید ئەسعەد کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەمساڵدا لە ھەرێمی کوردستان و لە ھەولێر ١٩٥ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە بەو ھۆیەوە ٢٠ کەس گیانی لە دەستداوە و ١٦٤ کەسیش برینداربوونە، ھاوکات لە سلێمانی ٢٢٥ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە و ٢٥ کەس بەو ھۆیەوە گیانیان لە دەستداوە و ٧٣٩ کەسیش برینداربوونە، ھەروەھا لە پارێزگای دھۆک ٢٢٢ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە و بەو ھۆیەوە ١١٦ کەس گیانی لە دەستداوە و ٢٩٩ کەسیش برینداربوونە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش ٥٧ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە، بەو ھۆیەوە چوار کەس گیانی لە دەستداوە و ٤٦ کەسیش برینداربوونە، لە ئیدارەی گەرمیان ٨٥ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە و ١٢ کەسیش لە ئەنجامدا گیانی لە دەستداوە و ١٢٩ کەسیش برینداربوونە، ھەروەھا لە ئیدارەی ڕاپەرین ٥٩ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە و لە ئەنجامدا ٤ کەس گیانی لە دەستداوە و ٨٥ کەسیش برینداربوونە، ھاوکات لە پارێزگای ھەڵەبجە ١٩ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە بەو ھۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداوە و ١٦ کەسیش برینداربوونە".

عەمید ئەسعەد کەریم گوتیشی: "کۆی ڕووداوەکان ٨٦٢ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویداوە و ٨٢ کەس گیانی لە دەستداوە و ھەزار و ٤٧٨ کەسیش برینداربوونە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار