٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌لژیكا كۆبووه‌وه‌‏

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/5/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏‏پێشوازى له‌ به‌ڕێز فیلیب ڤاندین بولك، باڵیۆزى به‌لژیكا له‌ ئوردن و عیراق كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ ‏‏به‌لژیكا، ڕۆڵى به‌لژیكا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا، دوا ‏‏په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ‏‏تاوتوێ كران.‏

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى ‏‏هاوبه‌ش كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌ و ‏‏هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشى عیراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش عیراق پێویستى به‌ ‏‏به‌رده‌وامیى پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌.‏

به‌ڕێز باڵیۆزى به‌لژیكا سوپاس و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ ‏‏به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌ربرى و دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ ‏وڵاته‌که‌ی وه‌ک هاوبه‌شێکى پابه‌ند به‌ پشتگیریی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ‏ده‌مێنێته‌وه‌. ‏

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان ‏بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى ‏كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى به‌لژیكا له‌ ‏شه‌ڕى دژى تیرۆردا، جه‌ختی ‏له‌ پێویستیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌ کردوه‌ ‏به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منییان هه‌یه‌.‏

دۆخی شه‌نگال و ئاواره‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ له‌ ئه‌نجامى پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان، ‏ئه‌رک و کاره‌کانی یوونیتاد له‌ عیراق، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و گرنگیی ‏گفتوگۆ بۆ لێکگه‌یشتن، پرسی ئازادییه‌کان و ئازادیی ڕاده‌ربڕین، په‌تای کۆڤید_١٩ و ‏کاریگه‌رییه‌کانی، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان له‌ ئۆكراینا و لێکه‌وته‌کانی، ‏دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌حه‌دییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى ‏كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.‏

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق
 

هەواڵی پەیوەندیدار