زانکۆی ئاکرێ دەکرێتەوە
__2022_05_08_h16m1s50__ER.jpg)
ئاکرێ -KDP.info- قایمقامی قەزای ئاکرێ گوتی، ھەموو ڕێکارێکی پێویست بۆ کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ گیراوەتە بەر و تەنھا ماوە زانکۆی ئاکرێ بکرێتەوە کە ئەویش پێویستی بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانە.
قایمقامی قەزای ئاکرێ، مازن محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ھەوڵدانێکی زۆر، ڕەزامەندی دراوە بۆ ئەوەی ئاکرێ ببێتە خاوەنی زانکۆی خۆی، چونکە پارێزگاریش پشتگیری لە کردنەوەی دەکات و شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاش سەردانی ئاکرێیان کردووە و ئاکرێ مەرجەکانی کردنەوەی زانکۆی تێدایە''.
مازن محەمەد گوتیشی: ''ئێستا ڕاپۆرتێک ئامادە کراوە لەبارەی کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ و تەنھا ماوە لە ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بۆ دەربکرێت و دەست بە کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ بکرێت کە زۆر پێویستە و سوودی زۆری بۆ ناوچەکە دەبێت''.
محەمەد باسی لەوەش کرد: ''ماوەیەکی زۆرە ھەوڵی کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ دەدرێت و ھەوڵەکانیشمان سەریان گرتووە و بڕیارە زانکۆی ئاکرێ بکرێتەوە''.
بڵند ئیبراھیم




