وه‌زیری په‌روه‌رده: ئه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌شت بوار ده‌گرێته خۆی

ھەولێر-KDP.info- وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه سه‌عید، رایگه‌یاند، به هیوای ئه‌وه‌ین كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی بتوانێت ده‌رفه‌ت و گۆشه‌نیگای نوێ بڕه‌خسێنێت بۆ بواری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی شاره‌زایانی ناوخۆیی و بیانی بواری په‌روه‌رده ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
وه‌زیری په‌روه‌رده له باره‌ی كۆنفرانسه‌كه‌یانه‌وه، رایگه‌یاند، ئه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌شت بوار ده‌گرێته خۆی و فره‌ڕه‌هه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی كارامه‌ییه‌كانی خۆمانی تێدا پێشبخه‌ین.
ڕامان وریا




