٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی بۆ KDP: ھیچ حاڵەتێکی پەتای خوێن بەربوون تۆمار نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی پەتای خوێن بەربوون، رێکاری پێویست گیراوەتەبەر و تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

دکتۆر سامان بەرزنجی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بۆ ڕێگریکردن لە سەرھەڵدان و بڵاوبوونەوەی ترسناکترین نەخۆشی کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، کە پێی دەگوترێت پەتای خوێن بەربوون، ئێمە رێکاری پێویستمان گرتۆتەبەر و ئەوەی پێویست بێت ئەنجامدراوە".

وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ھەر بۆ کۆنترۆڵکردن و نەخشە ڕێگای خۆپارێزی لەو نەخۆشیەی بڵاوبۆتەوە لە عێراق، ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین رێکار و پلانمان دەستپێکردووە بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان لەو نەخۆشیە".

دکتۆر سامان بەرزنجی ڕوونیشی کردەوە: "تاوەکو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ھیچ حاڵەتێکی پەتای خوێن بەربوون تۆمار نەکراوە".

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار