نێچێرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز ئه‌لعامرى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/5/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، ئه‌منیدارى گشتیى ڕێخكراوى به‌در، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو عه‌بدولكه‌ریم یوونس ئه‌لئه‌نساریى جێگرى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان و خانه‌واده و كه‌سوارى خوالێخۆشبوو ئه‌لئه‌نسارى كرد كه ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانى له ده‌ست دا.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و مهیره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و ئارامى به خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو بۆ په‌یوه‌ندى و هاوسۆزیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.




