٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کانی ماسی؛ بۆمبێکی چێنراو بە هاووڵاتییەکی دانیمارکی تەقییەوە و گیانی لەدەستدا

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پاسیکیلسوارێک کە هاووڵاتیی دانیمارکییە لە سنووری ناحیەی کانی ماسی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە سەختی برینداربوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەو دوو هاووڵاتیی دانیمارکی کە بە مەبەستی گەشتوگوزار لە تورکیاوە بە ڕێگەی دەروازەی سەرزێڕی نێوان هەرێمی کوردستان - تورکیا چوونەتە سنووری کانی ماسی، لەوێدا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو یەکێکیان بەسەختی برینداربووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بەهۆی ناشارەزاییان چوونەتە ڕێگەیەک کە چەندین ساڵە بەهۆی گرژییەکانی نێوان تورکیا و چەکدارانی پەکەکە هاتووچۆی پێدا ناکرێت.

دوای برینداربوونی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هاوڕێکەیەوە ئاگاداری خەڵکی گوندی ئەو ناوچەیە کراوەتەوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

کوردستان تیڤی

 

هەواڵی پەیوەندیدار