٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دژه‌تیرۆری كوردستان: ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی خه‌بات كراون هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌و مووشه‌كانه‌ی كه‌ ئه‌مشه‌و ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی خه‌بات كران، ئاشكرای كرد كه‌ كه‌ هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه‌. دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی زێی بادینان له‌ سنووری شارۆچكه‌ی خه‌بات كراون بریتی بوون له‌ 6 مووشه‌ك.

ڕاشیگه‌یاند: مووشه‌كه‌كان له‌ سنووری شاره‌دێی به‌رتله‌ سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاراسته‌ كراون. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار