٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ئەوقاف: دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

ئەمڕۆ شەممە 30-04-2022 پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست، بەهۆی بوونی هەور مانگ نەبینراوە کە ئەوەش پاساوێکی شەرعییە و سبەی دەبێتە تەواوکەری مانگی رەمەزان.

پێشتر لیژنەی بینینی مانگ لە گڵەزەردە رایگەیاند، هەور و تەڵخییەکی زۆر لە ناوچەکە هەیە، بۆیە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە مانگ ببینن. 

هەر ئەمڕۆ شەممە 30ـی نیسانی 2022، وەقفی سوننەی عێراق دوای گەڕان بۆ مانگ رایگەیاند، سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی دووشەممە 2ـی ئایاری 2022، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.  

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار