سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات

سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان مەسرور بارزانی، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( کاکە دزەیی) خاڵی.
سه‌رۆکی حکومەت هاوخه‌می خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سوپاس وپێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکومەت دەربڕی .




