سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە تەمەر ڕەمەزان دەکات
_(8)__2022_04_30_h16m41s31__ER.jpg)
ئه‌مڕۆ شەممە 30ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له تەمەر ڕەمەزان ، پارێزگاری پێشووتری دهۆک کرد، بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سه‌رۆکی حکومەت هاوخه‌می خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبووی دایکی به بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
تەمەر ڕەمەزان، سوپاس وپێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکومەت دەربڕی .




