٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەرج دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپێی کوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە "لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەرزش و لەپێناو بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکان و ئەنجامدانی چالاکی وەزرشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی (٢٠٢١-٢٠٢٢)، لەلایەن مەسرور بارزانی بڕیاری خەرجکردنی گوژمەیەک درا."

ئەوەشی خستەڕوو کە "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی گوژمەی 400 ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان."

ئاماژەی بەوەش دا کە "بڕی گوژمەی دیاریکراویش لەسەر بوودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش خەرج دەکرێت."

 

هەواڵی پەیوەندیدار