کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە کەلەکچی جێبەجێ دەکرێن
__2022_04_28_h17m39s45__HK.jpg)
کەلەکچی -KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی گوتی، بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار لە کەلەکچی پڕۆژەی جێبەجێ کراون و بڕیارە کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەش جێبەجێ بکرێن.
بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان، ھەڤاڵ ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە سنووری قەزای شێخان کۆمەڵێک پڕۆژە بۆ کەلەکچی جێبەجێ دەکەین بە گوژمەی ملیارێک و سەد ملیۆن دینار.''
ھەڤاڵ ئاکرەیی گوتیشی: ''پڕۆژەکان بریتین لە جووتسایدی کەلەکچی و ڕێگای درویشان-کەلەکچی کە ٢٨ گوند لێی سوودمەند دەبن و بە ناحیەوە گرێ دەدرێته هەروەها ڕێگای گوندی تل جومل دروست دەکرێت.''
گوتیشی: ''لە ماوەیەکی نزیکدا چەندین پڕۆژەی دیکە لە کەلەکچی جێبەجێ دەکرێن و ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ ناحیەی کەلەکچی و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان جێبەجێی دەکەین.''
بڵند ئیبراھیم




