بەرپرسی لقی دووی پارتی سەردانی سەرجەم خانەوادەی شەھیدان دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری ھەڤاڵانی لقی دوو، لە ماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا خانەوادەی سەربەرزی سەرجەم شەھیدانی شەڕی داعشی لە شاری ھەولێر بەسەرکردەوە.
ئەحمەد کانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری ھەڤاڵانی کارگێڕی لق و بەرپرسی لیژنەی ناوچەکان لە ماوەی ڕۆژانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا خانەوادەی سەربەرزی سەرجەم شەھیدانی شەڕی داعشی لە شاری ھەولێر بەسەرکردەوە کە ژمارەیان (١٠٤) خانەوادەبوو.
بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی، له نزیكهوه لە تەندروستی و گوزەرانیانی خانەوادەی سەربەرزی شههیدانی پرسی و پاڵپشتی و بەدەنگەوەھاتنی بەردەوامی لقی دوو و سەرکردایەتی پارتیمانی بۆ دووپاتکردنەوە و جەختی لە سەروەربوونی خانەوادەی شەھیدان کردەوە، ھاوکات ئەحمەد کانی، پێشی ڕاگەیاندن، ئێوەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان بە کەسوکاری خۆمان دەزانین، ھەروەھا جەنابی سەرۆک بارزانی بەردەوام ڕێنماییمان دەکات و دەڵێت ئاگاداری خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و منداڵەکانیان بن و چیتان پێکرا لە پێناویاندا بیکەن و درێغی مەکەن.
لای خۆشیانەوە خانەوادەی شەھیدان سوپاسی گەرمی خەمخۆری و بە ئەمەکی بەرپرسی لقی دوو و سەرکردایەتی پارتیان کردوو ئەو سەردان و خەمخۆریەیان بە گرنگ و بە ھادار لە قەڵەمدا کە خەمی لە دەستدانی ئازیزانیان کەمدەکاتەوە و دڵ گەرمتریان دەکات بۆ بەردەوام بوون لەسەر ڕێگای شەھیدان کە ڕێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانیە.




