ئەمساڵ له هەرێمى کوردستان 2 هەزار و 120 کەس دەچنە فەریزەى حەج

ھەولێر-KDP.info- بەهۆی خۆپارێزییەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتى سعودییە بڕیاری داوە ئەمساڵ یەک ملیۆن هاووڵاتى لە جیهانەوە فەیرزەى حەج جێبەجێ بکەن. و هەرێمى کوردستانیش ٢هەزار هاووڵاتى بەر دەکەوێت.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا شێخ راغب نەقشبەندى بەڕێوەبەرى گشتى حەج و عەمرەى هەرێمى کوردستان گوتى: وەک هەرێمى کوردستان پشکى بەشدارى هاووڵاتیانى کوردستانمان هەیە لە بەجێهێنانى فەریزەى حەج. چونکە بەهۆی بوونى ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو ساڵ فەیرزهى حەج راگیرا. لە هەموو جیهانەوە تەنها لە وڵاتى سعودییە حەج کراوە، بەڵام ئەمساڵ بۆ هەموو وڵاتانى جیهانى دەرگاى حەج دەکرێتەوە. بۆیە بڕیاردرا ئەمساڵ یەک ملیۆن حاجى بەشدارى فەیرزەى حەج بکات کە ١٥٠ هەزارییان لە وڵاتى سعودییەو ٨٥٠ هەزارییان لە دەرەوەى سعودییە بێت.
هەروەک گوتیشى ئەو دابەشکارییەى کە کراوە بۆ وڵاتانى جیهانى، عیراق ١٥ هەزار و ٢٥٢ حاجى سەردانى حەج دەکەن کە هەرێمى کوردستانیش ٢هەزارو ١٢٠ کەس دەچنە جێبەجێکردنى فەریزەى حەج. کە ئێمەش دابەشی سەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى کوردستانی دهكهین.
لەبارەى ناوى ئەوانەى تۆمارکراوە بۆ فەیرزەى حەج شێخ نیاز گوتى: ئێستا لە کوردستان ٤هەزار و ٣٥٩ کەس لە ساڵى ٢٠٢٠ ناوى دەرچووە. بەڵام بەهۆی ئەوەى کە سعودییە مەرجى تەمەنى داوە بۆ بەشدارى لە فەیرزەى حەج چونکە بەپێی مەرجەکان دەبێ حاجیانى ماڵى خوا تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ کەمتر بێت و واتا لەدایک بووانى ١٩٥٨ و بەرەو سەربن. بەڵام ئەوان ناویان تۆمارەو بەهیچ جۆرێک مافیان ناخورێت.
لەبارەى دابەزاندنى مافى حەجکردنى هاووڵاتیان کە ساڵانە هەبووە، ئەمساڵ ئەو مەرجە بوونى نییە، و ئەمساڵیش ڤیزاى حەجى بازرگانى بوونى نییە و داواش لە هاووڵاتیان دەکرێت کە بەو ناوەوە پارەى خۆیان بەهەدەر نەدەن.
بەڕێوەبەرى گشتى حەج و عەمرەى هەرێم باسی لەوەکرد کە لە هەرێمى کوردستان ٢٧٠ کۆمپانیاى عەملەدارى بردن و هێنانەوەى حاجیان بوونیان هەیە، بەڵێننامەیان لیوەرگیراوە بۆ ئەوەى خزمەتى تەواوى حاجیانى کوردستان بکەن. هەر کۆمپانیایەک کەموکوڕی هەبێت، سزادەدرێت.
روونیشی کردەوە کە کابینەى نۆیەم هەوڵیداوە کە پرۆسەى چاکسازى هەموو کون و کەلەبەرەکان بگرێتەوە، بۆیە ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتى حەج و عەمرە رێنمایی تەواومان داناوە بۆ پزیشک و مورشید و موفتى حەج و عەمرە و کارمەندانى کارگێڕى تاوەکو ئەو بێسەروبەرییەى پێشتر هەبووە نەماوە.
ڕامان وریا




