٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا سێ بڕگه‌ ده‌خرێنه‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی ئەو پێشنیازانەیە کە لەلایەن  وەزارەتی کارەبا بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە وەرزی هاوین خراونەتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێکەوتی‌ 27ـی نیسانی 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.

به‌ گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ سێ بڕگه‌ ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:

- خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەریتانیا و کۆبـوونەوەی لەگه‌ڵ بەرپرسـانی باڵای ئه‌و وڵاته‌.

- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـی بە دامەزراوەکـان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق) گفتوگۆکردن لە بارەیەوە‌.

- قسەکردن لە بارەی بارودۆخی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ باشترکردنی كاره‌با به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ وه‌رزی هاویندا.

 

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار